ئیتاڵیا بەهۆی کۆرۆناوە مانگانە ۱۰۰ ملیار دۆلار زیان دەکات

ئیتاڵیا بەهۆی کۆرۆناوە مانگانە ۱۰۰ ملیار دۆلار زیان دەکات، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەش دەڵێت: لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە قەیرانی لەوجۆرە بەرۆکی وڵاتەکەی نەگرتووە.


فینسینزو بوكیا، سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازیی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەیان زیانی ئابووریی پێگەیشتووە دوای ڕاوەستانی وەبەرهێنانی زیادەی وڵات بەتایبەت دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و مەزەندەی کرد، مانگانە ۱۰۰ ملیار دۆلار زیان بکەن.

بوکیا  وتیشی: ٪۷۰ی بەرهەمی ناوخۆ کەمیکردووە، لەکاتێکدا قەبارەی بەرهەمی ناوخۆ دەگاتە بەهای ۱۸۰۰ ملیار یۆرۆ واتە نزیکەی ۱۹٥۰ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.

جەختی لەوەشکردەوە، دوای بڕیاری ڕاگرتنی بەهەمی ناوخۆ، وڵاتەکە ڕاستەوخۆ چووەتە قۆناغی ئابووریی لەناکاو و ئابووریی سەربازییەوە.

هاوکات گۆزێبی کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا تەواوی چالاکییە بەرهەمهێنەریەکانی ڕاگرت و جەختی لە پاراستنی تەندروستی خەڵکی وڵاتەکەی کردەوە.

کۆنتی، ڕاشیگەیاند، کە مەترسی ئەم قەیرانە تەنها لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا بەسەر وڵاتەکەدا هاتووە.

تا ئێستا ٦۰۷۷ کەس بە کۆرۆنا مردووە لە ئیتاڵیا و ۸۱ هەزار و ۱۷۱ کەسیش دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.

 

ش.ف