ئەمڕۆ بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی ئێران و ٨ وڵاتەوە جێبەجێ دەکرێت

ئەمڕۆ وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەمریکایە، کە پچڕانی پەیوەندیی بازرگانیی هەشت وڵاتە لەگەڵ ئێران.


ڕۆژی ٢١ی نیسان ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکیی بڵاویکردەوە، کە لە درێژەی کارەکانی ئەمریکا بۆ فشار خستنەسەر ئێران دوای ساڵێک لە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی، ئەو بەدەربوونە لە گەمارۆکانی ئێران کە پێشتر بە شێوەی سنووردار، دایبووبە هەشت وڵاتی، ژاپۆن، چین، کوریای باشور، هندستان، ئیتالیا، تایوان، یۆنان و تورکیا، ڕۆژی ٢ی مانگی ئایار کۆتایی پێیدەێت و چیتر درێژی ناکاتەوە.

ڕۆژنامەکە، نووسیبووی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی ئایار، بە فەرمیی ڕایدەگەینێت، کە ڕێگا بە هیچ کام لەو وڵاتانە نادات، بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکەن، بەپێچەوانەوە، ئەو وڵاتانە ڕووبەڕۆی گەمارۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبنەوە.

ش.ف