ئەوروپا سیستمێکی تایبەتی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دادەمەزرێنێت

مویەکێتی ئەوروپا سیتمێکی تایبەتی مادیی بۆ دانوستاندنی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دادەمەزرێنێت، لەوڕێگایەشەوە بەرنگاری گەمارۆکانی سەر ئێران دەبڤێتەوە، کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریدا سەپاوە.


فدریکا موگرینی، ڕێکخەری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، دوێنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، باسی لە دامەزراندنی سیستمێکی تایبەتی مادی بۆ دانوستاندنی بازرگانیی لەگەڵ ئێران پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ کرد و ئاماژەی بەوە داوە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەنیازبوون ئەم ڕێگا تایبەتە زووتر دامەزرێنن، بەڵام کێشەکانی وەک دۆزینەوەی شوێنێک بۆ نوسینگەی ناوەندی بووەهۆی دوا کەوتنی.

موگرینی، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر چۆنیەتی دانانانی ئەو کاناڵە ماددیە، وتی: ئەم ئامرازە ماددیە، زەمینەکانی ئەنجامی بازرگانیی ڕەوا لەگەڵ حکومەتی ئێران ساز دەکات.

موگرینی هەروەه ڕایگەیاندووە گفتۆگۆکانی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەو ڕووەوە، پێشکەوتنێکی باشی هەبووە، بەڵام رێگاچارەکەی خۆی شینەکردەوە.

ئەم قسانەی موگرینی دوای ئەوە دێت کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانى کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا، چین و ڕوسیا، کە لە تاران بەڕێوەچوو، وتبووی:"بە لاواز کردنی ئێران لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە، زۆر وڵات ئاسایشیان دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەوانەی باوەڕیان بە قسەکانمان نییە، با چاوێک بە نەخشەی جوگرافی-دا بخشێنن"، هەروەها، سەبارەت بە ئەوروپا هەڕەشەی کرد و وتی:"ئەگەر توانای ئێمە لە تێکۆشانی دژی ماددە هۆشبەرەکان و تیرۆر لە مەڵبەندەکانیان، گورزی لێبدرێت، ئێوە ناتوانن لە ژێر زیانى ماددە هۆشبەرەکان، پەنابەران، بۆمبەکان و تیرۆر بە تەندروستی دەرباز بن".

ش.ف