ئەو ئۆتۆمبێلەی ملیارێک مووچەی تێدابوو دزرا دۆزرایەوە

ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شاری تێدابوو دزرا، بەبێ پارەكە لە نزیك گۆڕستانی مەسیحییەكان لە گردی مامە یارە دۆزرایەوە.


دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكەوە مووچەی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی "شار"ی سلێمانی دزرا، كەمێك پێش ئێستا هێزە ئەمنییەكان ئەو ئوتۆمبێلەیان دۆزییەوە كە پارەكەی تێدابووە و و ئوتۆمبێلەكەش مینی پاسێكی تایبەت بە نەخۆشخانەی شار بووە.

دوای ئەوەی چەكدارەكان پارەكەیان تێدا دەرهێناوە، مینی پاسەكەیان لە تەنیشت گۆڕستانی مەسیحییەكان لە نزیك گردی مامەیارە بەبەتاڵی بەجێهێشتووە و خۆشیان كە ئوتۆمبێلێكی نیسانی جام ڕەشیان پێًبووە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.

ك.س