بەهای لیرەی تورکی لە دابەزیندایە

لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانی ئابوری لە تورکیا، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا ڕۆژانە لە دابەزیندایە.


لە کاتێکدا قەیرانە ئابورییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو قەیرانانە ڕۆژبەڕۆژ قووڵتر دەبنەوە و تا دێت بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت.

بەپێی ئاماری بازاڕەکانی تورکیا، لە ئێستادا بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکا بەرامبەر بە ٧.٠١٧٤ لیرەی تورکیا و بەهای هەر یۆرۆیەک بەرامبەر ٧.٦٧٧٧ لیرەی تورکی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.

س.ح