توانای ئابوری خانەنشینانی ئێران دوو لەسەر سێ دابەزیوە

خانە نشینانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای داد نووسیویانە: بەهۆی سیاسەتە ئابوریە هەڵەکانی دەوڵەت، دوو لەسەر سێ توانای ئابورییان دابەزیوە.


لە کاتێکدا هەڵئاوسانی ئابوری، گرانبوونی شتومەک، بێکاری و ڕێژەی هەژاری ڕۆژانە لە ئێران لە هەڵکشاندایە و دەوڵەت توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی نییە و تووشی قەیارنی ئابوری و سیاسی بووەتەوە، دوێنێ ژمارەیەک لە خانەنشینانی ئێران لەسەر دۆخی ژیانی خۆیان نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کرد.

خانەنشینان لە نامەکەیاندا نووسیویانە: بەهۆی سیاسەتەکانی دراو و سیاسەتی ئابوری ناوخۆیی هەڵەی حکومەتەوە، توانای ئابووری خانەنشینان دوو لەسەر سێ دابەزیوە.

خانەنشینان لە نامەکەیاندا داوایان لە سەرۆکی دەزگای داد کردووە، یاسای بەڕێوەبەری خزمەتەکانی وڵات و گەشەدان بە ئاستی بژێوی ژیان جێبەجێی بکرێت.

س.ح