
جارێکیتر چەتەکانی تورک حەلەبیان تۆپباران کرد
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورک گەڕەکی نیل-ی حەلەبیان تۆپبارانکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جارێکیتر گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورک لە گەڕەکی جەمیەت زەهرا-ی نزیکی حەلەبەوە، گەڕەکی نیل-ی حەلەبیان تۆپبارانکرد.
لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.
دوێنێش چەتەکانی تورک گەڕەکی حەمدانێ-ی حەلەبیان تۆپبارانکرد، بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
ئەم تۆپبارانانەی چەتەکانی تورک بۆ سەر حەلەب لەکاتێدایە، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە ڕوسیا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری حەلەب.
ب.ل