جێگری وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی شەنگالی کرد

حەیتەم جەمیل ئەلخەشالی، جێگری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئامانجی بینینی بارودۆخی ناوچەکە و گەنم و کشتوکاڵی ئەمساڵی شەنگال، سەردانی ناوچەکەی کرد و لەگەڵ نوێنەرانی شەنگال کۆبوەوە.


ئەمڕۆ حەیتەم جەمیل ئەلخەشالی، جێگری وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی شەنگالی کرد.

ئەوە دوای پێنج ساڵ جاری یەکەمە جێگری وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی شەنگال بکات، لە سەردانەکەدا لەسەر گەنم و کشتوکاڵی ئەمساڵی شەنگال و کڕین و فرۆشتن و بەرهەمەکانی شەنگال گفتوگۆ کرا.

هەروەها لە سەردانەکەدا بڕیاری ئەوە درا ئەمساڵ جۆی شەنگال لە عەمباری تەلەعفەر هەڵبگیرێت و گەنمیش لە عەمباری شەنگال دابنرێت.


ک.ک