حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی پەسەند كرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراقی پەسەندكردووە و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێكردن و پەسەندكردنی.


ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ ساڵی دارایی 2019 پەسەنكردووە و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردن و پەسەندكردنی.

دیار نییە ئەو پڕۆژەیاسایەی بودجەی 2019، كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندیكردووە هەمان ئەو پڕۆژەیاسایەیە، كە پێشتر حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی ئامادەیكردبوو، یان كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی گۆڕانكاریی تێداكردووە و دواتر پەسەندی كردووە.

بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی بودجەی 2019 كە كابینەكەی عەبادی ئامادەیكردبوو، نرخی یەك بەرمیل نەوت بە نزیكەی 56 دۆلار دانراوە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت زیاتر لە 75 دۆلارە.

ش.ف