خانەوادە و کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە مەزاری شەهیدانیان بەسەر کردەوە

لە شاری سلێمانی، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە و کەسوکاری شەهیدان مەزاری شەهیدانیان بەسەرکردەوە.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، هەر یەک لە خانەوادەی شەهیدان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باشوری کوردستان، بەبۆنەی پیرۆزکردنی جەژنی ڕەمەزان، سەردانی مەزاری بەشێک لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگارییان کرد.

هەر یەک لە مەزارەکانی شەهیدان عەگید، دانا، سیروان ڕەئوف، مانی جودی، کارکەر جوانڕۆیی، مەروان و شەهید ئاری و دانا، لەگەڵ چەند شەهیدێکی دیکەی ڕێگای ڕزگاری لە لایەن کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەوە بە دانانی گوڵ لە سەر مەزارەکانیان بە بیرهێنرانەوە، ئەندامان و خانەوانەوادەی شەهیدان پەیمانی بەردەوامیاندا بە ڕێگای شەهیدان.

وەهاب ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوور، لە سەر ناوی خانەوادەی شەهیدان، وتی: تەواوی شەهیدانی کوردستان و تایبەت ئەو شەهیدانەی لە باشوری کوردستانەوە بەشداری شۆڕشی نەتەوەیی بوون بە بیر دێنینەوە و هاوکات پیرۆزبایی لە ماڵباتی شەهیدان دەکەین، پێویستە هەموو لایەک خاوەندارییەتی لە ماڵباتی شەهیدان بکەن.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بوونی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی جەژندا، ناتوانرێت هاوڵاتیان سەردانی یەکتر بکەن و یەکدی بە سەر بکەنەوە.

ک.س