خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی یەکی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش دەکات.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە، کە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵە و لە سبەینێ دابەش دەکرێت، شوێنەکان بریتن لە:

- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

- مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت

- ئەنجوومەنی دادوەری

- وەزارەتی داد

- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

- وەزارەتی پلاندانان

- وەزارەتی پیشەسازیی و بازرگانیی

ش.ف