داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق زیاتر لە ٦ ملیارد دۆلارە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق لە مانگێکدا لە نێوان شەش بۆ حەوت ملیار دۆلاردایە.


وەزارەتی نەوتی عێرق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبییەوە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

باس لەوەش کراوە، کە "ڕۆژانە لە بەندەری جەیهانەوە نزیکەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری عێراقەوە هەناردە دەکرێت".

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق لە مانگێکدا لە نێوان شەش بۆ حەوت ملیار دۆلاردایە.

ش.ف