داوا دەکرێت حکومەت چارەنووسی قەرزی مووچەخۆران یەکلا بکاتەوە

کۆمەڵێک پارێزەر و چالاکوان داوا لە داواکاری گشتیی دەکەن، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ناچار بکات، لەڕێگای ژمارەی بانکییەوە چارەنووسی قەرزی مووچەخۆران یەکلا بکاتەوە.


ئەمڕۆ دوو پارێزەر و چالاکوانێک یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان کرد.

لە یاداشتەکەدا، داوا کرابوو، کە داواکاری گشتیی، هەریەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جێگرەکەی و وەزیری دارایی ناچار بکات، بەر لە دەستاودەستی دەسەڵات و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ، چارەنووسی مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلایی بکاتەوە، کە قەرزە لای حکومەت، ئەویش لەڕێگای کردنەوەی ژمارەی بانکیی بۆ سەرجەم مووچەخۆران.

ش.ف