دایە خالسە هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی ئێزدی نارد

ژنێکی خەڵکی باکوری کوردستان کە دانیشتووی ئەڵمانیایە، لە ساڵیادی کۆچی دوایی کوڕەکەیدا بڕی سێ هەزار دۆلار هاوکاریی ناردووە بۆ ئەو ئێزدیانەی لە شەنگال پەنابەری کامپەکانی باشوربوون.


دایە خالسە کە بە 'دایکی دەنیز'یش دەناسرێت و خەڵکی باکوری کوردستان و دانیشتووی ئەڵمانیایە، بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی کوڕەکەی هاوکاریی پێشکەشی پەنابەرانی ئێزدی کردووە کە لە شەنگالەوە کۆچبەری کامپێکی پەنابەران لە سلێمانی بوون، کردووە.

لەسەر بابەتەکە، حەیدەر شەنگالی بەرپرسی نووسینگەی پادێ لە سلێمانی ڕایگەیاند: هاوکارییەکە کە بڕی سێ هەزار دۆلارە لە نووسینگەی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان- پادێ، لە سلێمانی بەسەر چەندین خانەوادەی ناو کامپەکە دابەشدەکرێت.

ک.س