دوو پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن وەزیری دارایی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە

بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێمی کوردستان بە یاسای نەوتەوە، دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوادەکەن فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.


بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە یاساوە و ڕادەستنەکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ، هەریەک لە ئەنعام خوزاعی و جواد موسەوی، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەڕێگەی داواکاریی نامەیەکەوە کە ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی عێراقیان کردووە، داوا دەکەن سکاڵا لەدژی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بەرز بکرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارانە چەند نووسراوێکیان وەک بەڵگە پێشکەشی دادگا کردووە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی ماددەی١٠ لە یاسای بودجەی عێراق کە دەبوو ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بنێرێت بۆ سۆمۆ، بەڵام ماوەی شەش مانگە هیچ بڕە نەوتێکی نە ناردووە و لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی عێراق بودجە و پشکی هەرێمی ناردووە.

ئەمەش نوسراویی پەرلەمانتارەکانە:

ک.س