دوو کۆمپانیای دیکە هاوردەکردنی بەرهەمی تورکییان ڕاگرت

پێشانگایەکی ئامێری پاڵاوتنی ئاو، هاوردەکردنی بەرهەمی تورکیی ڕادەگرێت، کۆمپانیایەکی شیرینییش سەرەڕای ئەو بڕیارە ئامادەییش نیشان دەدات بۆ دابینکردنی بەرهەمی ئۆکرانیی بۆ هەموو دووکانەکانی سلێمانی و دەروبەری.


لەچوارچێوەی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی لە باشوری کوردستان، پێشانگای ئەکوا گۆڵد لە شاری سلێمانی، بۆ فرۆشتنی ئامێری پاڵاوتنی ئاو، لید و گڵۆپ، بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی بەرهەمی تورکیی دا.

هەروەها، کۆمپانیای دیلا تایبەت بە کێک و شوکڵاتە و شیرینیی، بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی هەمو جۆرە بەرهەمێکی تورکیی دا.

خاوەنی کۆمپانیاکە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، نووسیوێتی:"لە دوای ئەو ھێرشە ناڕەوایانەی دەکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ، کۆمپانیای دێلا بڕیاری دا با وەستاندنی ھاوردە کردنی ھەموو بەرھەمە تورکێکان و لە جێگرەویدا ئامادەیە بۆ دابین کردنی ھەموو بەرھەمێکی ئۆکڕانی بۆ ھەموو مارکێتەکانی سلێمانێ و دەوروبەری".

کۆمپانیای دێلا

٠٧٧٠١٥٢٩١١٠

٠٧٥٠١٥٢٩١١٠

٠٧٧٠٠٠٦٠٩٠٩

ش.ف