دیداری ترامپ و ئون نرخی نەوتی بەرزکردەوە

پاش دیداری دۆناڵد ترامپ و کیم جونگ ئون و واژۆکردنی بەڵگەی  گشتگیر، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ ئون و ترامپ لە هۆتێل کاپۆلای دوورگەی سەنتۆزای سەنگاپور کۆبوونەوە و بەڵگەیەکیان بۆ هاوکاری زیاتر و پێکهێنانی پەیوەندیی ئاشتیانە لەنێوان دوو وڵاتەکەدا واژۆکرد.

دوابەدوای واژۆکردنی ئەو بەڵگەیە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ٢٦ سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە نرخی ٧٦،٧٢ دۆلار فرۆشرا.

هاوکات بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ڕوسیا و سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕەشیان زیاتر کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

س.ح