"دەبێت حکومەت هاوردەکردنی مریشک ڕابگرێت"

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، کە لە باشوری کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە ڕێگای بەخێوکردنی مریشکەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.


دەربارەی هاوردەکردنی مریشک و بەرهەمە پەلەوەرییەکان، ئەمڕۆ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ نازم عەبدوڵا جێگری بەرپرسی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا ڕاگەیەندرا، کە حکومەتی هەرێم بە هاوردەکردنی مریشک نانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان دەبڕێت، هەروەها ئاماژە بەوەدرا: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئەو مریشکانە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرێت و گرنگی بدات بە مریشکی ناوخۆیی، چونکە ئەو مریشکانەی لە دەرەوەی وڵات هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن زۆر جار دەتوێنەوە و خراپ دەبن، ئەوەش زیانی زۆر بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

ئاماری دوومانگی هاوردەکردنی مریشک لە پارێزگای سلێمانی جگە لە هەڵەبجە و گەرمیان خرایەڕوو، کە لەو ماوەیەدا ١٢ ملیۆن مریشک هاوردەی بازاڕەکان کراون و فرۆشراون.

س.ح