دەوڵەتی تورک نزیک لقی ١٨ی پارتی بۆردوومان دەکات

دەوڵەتی تورک بەنزینخانەی ئامێدیی لەنزیک لقی ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق بۆردوومان کرد.


کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەنزینخانەی ئامێدیی-یان بۆردوومان کرد، کە تەنیا ٥٠ مەتر لە لقی ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دوورە.

بەنزینخانەکە وێران بووە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

ش.ف