سبەینێ هاوڵاتیانی باشوری کوردستان سەردانی گڵکۆی دیار غەریب دەکات

بڕیارە سبەینێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان بەبێ جیاوازیی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە، بە گوڵ-ەوە سەردانی مەزارەکەی بکەن لە بناری قەندیل.


بەگوێرەی ئاگاداریینامەیەک کە بۆڕۆژنیوز نێردراوە، بڕیارە سبەینێ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان سەردانی مەزاری شەهید دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە بکەن لە بناری قەندیل.

بەپێی ئاگاداریینامەکە، بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ هاوڵاتیان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە لە شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆببنەوە و لەوێوە پێکەوەڕوو لە بناری قەندیل بکەن، پاشان کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە بناری قەندیل مەراسیمێک لەسەر مەزاری شەهید دیار غەریب بەڕێوەبچێت.

بەوتەی ئامادەکارانی مەراسیەمەکە، لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانەوە پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و پێداویستیی دیکە دابینکراون و هەرکەسێکیش بییەوێت دەتوانێت بەشداربێت.

شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە لێدوانێکدا  بۆڕۆژنیوز، داوای لەهەموو پێکهاتەکانی کرد، کە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهید دیار غەریب، بەشداریی لە مەراسیمەکەدا بکەن.

بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداریی لە مەراسیمەکەدا بکەن، دەتوانن لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک و کەلار بچنە ئەم ناونیشانانەی خوارەوە یاخود پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

سلێمانی:

کاتژمێر ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی لە بەردەم ماڵی باوکی شەهید دیار غەریب، لە گەڕەکی بەختیاری پشت مزگەوتی بەختیاری بەڕێدەکەون.

ژ.ت: ٠٧٧٠١٥٢٠٩٩١

کەرکوک:

کاتژمێر ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی لە بەردەم بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەڕێدەکەون.

کەلار:

کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانی بەڕێدەکەون.

ژ.ت:

٠٧٧٢٥١٧٧١١٤

س.ح