سلێمانی، باج لەسەر سەوزە و میوەی هاوردە دادەنرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتووەوە باج لەسەر بەرهەمی سەوزە و میوەی هاوردە کراو بۆ هەرێم دادەنێن.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، قائیمقامی سلێمانی لەبارەی کۆبونەوەکەوە ڕایگەیاندووە: بۆ دابینكردنی پێداویستی بازاڕ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران ئامادەن هەموو هاوكاریی و كارئاسانییەكی پێویست پێشكەش بە جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەكان بكەن، بەهۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكانیش بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی كە لە پڕۆژە پلاستیكیەكان بەرهەم دەهێندرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیاندا بڕیاریانداوە لەمانگی ئایارەوە باج بخەنە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی سەوزەو میوە كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێن، ئەمەش بە ئامانجی ساخكردنەوە و گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی. 

بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومە ناوخۆییەکان باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە کان بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت.               

ک.س