سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە دیارییکرا

لە سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی نیسان دیارییکرا.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی نیسان، ٣٦ دینار دەبێت.

مۆلیدەکانیش بەتێكڕایی لەنێوان ١٣٠ بۆ ١٤٥ كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان چوار هه‌زار و ٧٥٠ بۆ پێنج هەزار و ٢٥٠ دیناردا دەبێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ لەم مانگەدا، له‌ كاتژمێر ١٠ی‌ به‌یانی تا چواری‌ نیوەشەو له‌ ئاماده‌ باشییدا ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن‌.

ش.ف