سوپای داگیرکەری تورک ٢ خاڵی سەربازی ڕژێمی کردە ئامانج

سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس، گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکات و دوو خاڵی سەربازیی هێزەکانی ڕژێمی سوریای کردە ئامانج.


کەمێک لەمەوبەر سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوو خاڵی سەربازیی هێزەکانی ڕژێمی سوریای لە تل تەمر کردە ئامانج و لە ئێستاشدا تۆپبارانی گوندەکانی قەبرای بچووک و شەفەها لە تل تەمر بەردەوامە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر خاڵە سەربازییەکانی ڕژێمی سوریا، کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.

هەر شەوی ڕابردووش گوندەکانی تل محەمەد و مەحمودیە لە دەوروبەری تل تەمر، بە چەکی قورس لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە تۆپباران کراون.

گوندەکانی قاسمیە و داودیەش لە ئێستادا تۆپباران دەکرێن.

ک.س