سۆران عومەر: مووچەی ٣ مانگ پاشەکەوت دەکرێت

سۆران عومەر، ئاشکرای دەکات، کە وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە، مووچەی مانگەکانی ١٠ و١١و١٢ و مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواویی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت.


سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوێتی:"حکومەتێکی سێ مانگی، سێ مووچە پاشەکەوت دەکات".

ئەو پەرلەمانتارە، دەشڵێت:"ئەم کابینە نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تا کۆتایی ساڵ دەتوانێ مووچەی مانگی ٩ بدات، بۆیە وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە مووچەی مانگەکانی ١٠ و١١و١٢ و مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت!".

بە وتەی ئەم پەرلەمانتارە"ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک مووچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت!".

ش.ف