شاندێکی بازرگانانی هۆڵاندا سەردانی سلێمانیان کرد

شاندێکی بازرگانانی هۆڵاندا سەردانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ یەکێتی هەناردە و هاوردەکارانی کوردستان کۆبوونەوە، ئەوەش بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابوری.


ئەمڕۆ شاندێکی بازرگانانی هۆڵاندا بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابوری سەردانی سلێمانیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بازرگانی سلێمانی ئامادە بوون و باسی چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵاندا کرا.

دوای کۆبوونەوەی هەردوولا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا، تۆنی بوش نوێنەری شاندی هۆڵاندا قسەی کرد و وتی: ئێمە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی ئابوری لەنێوان هەرێم و هۆڵاندا هاتووین، ئێمە باسی ئاسانکردنی بازاڕی کارمان کرد، لە بواری کشتوکاڵ و تەندروستی-یشدا دەتوانین لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بکەین و کارگەی هۆڵەندی بێنین لێرە کار بکەن.

دواتر شێخ عەتا محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان قسەی کرد و وتی: ئەم شاندە بە تایبەتی بۆ پلانی ئاسانکردنی ڕێگەی هاتن و چون هاتوون، ئێمەش دەمانەوێت کارگە و کۆمپانیای ئەوان بێنە هەرێمی کوردستان ئێمەش بچینە وڵاتی ئەوان پەیوەندی بازرگانی بەهێز بکەین.


 
ک.ک