شۆفێرانی بارهەڵگر ڕێگای نێوان مەرزی کێلێ و قەڵادزێ-یان داخست

شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی كێلێ نیگەرانن لەوەی حكومەتی هەرێم باجی سەر خەیاری هاوردەكراوی زیادكردووە، وەك ناڕەزایی، ڕێگای نێوان مەرزی کێلێ و قەڵادزێ-یان داخست.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە مەرزی کێلێ-ی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، بەهۆی زیادكردنی باج لەسەر خەیاری هاوردەكراو، ڕێگای نێوان مەرزی کێلێ و قەڵادزێ-یان داخست.

حكومەتی هەرێم بۆ یەك تەن خەیاری هاوردەكراو لە ئێرانەوە، بڕی ٤۰۰ هەزار دینار گومرگ وەردەگرێت، بۆیە ئەو كەسانەی خەیاریان لەئێران كڕیوە، بەهۆی زۆریی گومرگەكەوە ئامادەنین بارەكانیان وەربگرن، ئەو كەسانەی لە ئێرانیشەوە خەیارەكەیان ناردووە، بارەكان وەرناگرنەوە، بۆیە ئەمڕۆ شۆفێرانی مەرزی کێلێ ڕێگای نێوان مەرزەكە و قەڵادزێیان داخست، بەو پێیەی ناتوانن بارەكانیان داگرن.

س.ح