شەنگال، هاوکاریی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەگەڕێنەوە

لە شارەدێی تلعزێر سەربە شارۆچکەی شەنگال دوای ئەوەی ناوچەکە لە تەقەمەنییەکان پاککرایەوە، ژمارەیەک خێزان گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان، شارەوانی شەنگال-یش هاوکای ئەو خێزانانە دەکات بۆ کاری کشتوکاڵکردن.


ئەمڕۆ شارەوانی شەنگال هاوکاری هاوڵاتیانی تلعزێری کرد لە چاندنی زەوییەکانیان.

ئەو ناوچانەی لە سنوری شارەدێی تلعزێر سەربە شەنگال لە مین و تەقەمەنی پاشماوەی چەتەکانی داعش پاککراونەتەوە، دەستکراوە بە چاندنی کشتوکاڵ و دانەوێڵە، بۆ ئەوەش شارەوانی شەنگال هاوکاری جوتیاران دەکات.

ئەو خێزانانەی کە گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان هاوکاریی دەکرێن بۆ کاری کشتوکاڵ و چاندن.

شارەدێی تلعزێر ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧ لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا و کەوتە ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبییەوە، بەڵام لە ١٦ی ١٠ی ٢٠١٨ ڕادەستی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و ئاسایشی ئێزدخان کرا.

 

ک.ک