شەڕڤانان فڕۆکەیەکی سوپای تورکیان خستە خوارەوە

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای تورکی داگیرکەریان خستە خوارەوە.


بەگوێرەی ئاژانسی هاوار، هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای تورک-یان خستووەتە خوارەوە، کە بە ئاسمانی گوندی قەسەر دیب-ی سەر بە ناوچەی دێرک-ی ڕۆژئاوای کوردستان-دا دەسوڕایەوە.

ش.ف