عێراق هاوردەکردنی شوتی و کاڵەک قەدەغە دەکات

بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی بەرهەمی شوتی و کاڵەک قەدەغە دەکات.


ئەمڕۆ، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاوردەکردنی بەرهەمی شوتی و کاڵەکی قەدەغەکرد.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەوە هاوردەکردنی بەرهەمی شوتی و کاڵەک لە وڵاتانی دەرەوە قەدەغە دەکرێت و سەرجەم دەروازە سنوورییەکانیش پابەندی بڕیارەکە دەبن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی کە پێماندراوە، بۆ پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی بەرهەمی شوتی و کاڵەک لە دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەغە دەکرێت.

ساڵانە بڕێکی زۆر لە بەرهەمی کشتوکاڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکیی گرفتی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان دروستکردووە.

ب.ل