فەرهاد پیرباڵ هێرشی كردە سەر بینای پەروەردەی هەولێر

فەرهاد پیرباڵ  هێرشیكردە سەر بینای  بەڕێوبەرایەتی  گشتی پەروەردەی هەولێر و زیانی بەبەشێكی  بیناكە گەیاند.


ئێوارەی ئەمڕۆ  فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ بە ئۆتۆمبێلی خۆی و بە بەرد هێرشیكردە سەربینای بەرێوبەرایەتی  گشتی پەروەردەی هەولێر.


نەوزاد عەبدوڵا بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەر دەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر د. فەرهاد بیرپال بەئوتۆمبێلەكەی خۆی و بە بەرد هێرشی كردووەتە سەر پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەو هۆیەوە، شوشەو سەقفی پرسگەی بەڕێوەبەرایەتییەگشتتیەكەی شكاندووە".


بەپێی وتەی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، پیرباڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلیی 12 ی ئامادەیی بەدڵ نەبووە بۆیە ئەو هێرشەی كردووە، بەلەوەی ئەو كارەش بكات بەپاسەوان و هێزە ئەمنییەكانی وتووە ئەگەر ڕێگری لێبكەن خۆی دەكوژێت.


د.ح