فەرەنسا: ئەگەر هەیە گرژییەکانی ناوچەکە لە کۆنترۆڵ دەرچێت

سەرۆک ئەرکانی سوپای فەرەنسا لە کاردانەوەی بەرامبەر هەوڵی ڕفاندنی کەشتییە بەریتانیاییەکە لە گەروی هورموز ڕایگەیاند: گرژییەکان لە ناوچەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئەگەر هەیە لەناکاو لە کۆنترۆڵ دەرچێت.


بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، فرانسوا لکینتر سەرۆک ئەرکانی سوپای فەرەنسا دوابەدوای هەوڵی ڕفاندنی کەشتییەکی بەریتانی کە دوێنێ لە گەروی هورموز ڕوویدا و هێزەکانی سوپای پاسداران بەو کارە تۆمەتبار کراون، کاردانەوەی پیشاندا.

فرانسوا لکینترڕایگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیرادەی نێوان ئێران و ئەمریکا لەگەڵ هەڵوێستەکان و کاردانەوەکان و ناردنی پەیامە جۆراوجۆرەکان بوونی هەیە.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە، "گرژییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و لەوانەیە لە ناکاو لە کۆنترۆڵ دەرچێت".

دوێنێ لە کاتێکدا کەشتی نەوتبەری "بریتیش هێریتج" کە هی وڵاتی بەریتانیایە، ویستوویەتی لە گەروی هورموز تێپەڕیت، لەلایەن پێنج بەلەم کە دەوترێت هی سوپای پاسدارانی ئێران بوون، گەمارۆ دراوە بۆ ئەوەی بڕفێندرێت، بەڵام سوپای پاسداران بە فەرمیڕەتیکردووەتەوە کە وەهاهەوڵێکیان دابنێت.

س.ح