له‌ سایلۆی که‌رکوک دەستبەسەر گه‌نمی خراپبوودا گیرا

له‌ سایلۆی که‌رکوک ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێکی زۆر گه‌نمی خراپبوودا گیرا، که‌ ئاماده‌کرابوو بۆ هاڕین و دوتر دابه‌شکردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.


ده‌ستەی ده‌ستپاکی که‌رکوک ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆری گه‌نمدا گرتووه،‌ که‌ڕوو لێیداوه‌ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قوم و چه‌ودا تێکه‌ڵ کرابوو، که‌ ئاماده‌ کرابوو بۆ هاڕین و دواتر دابه‌شکردنی ‌ئاردەکەی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

ده‌ستەی ده‌ستپاکی که‌رکوک، دەڵێت: نوسینگه‌ی لیکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌یان له‌ سایلۆی که‌رکوک ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێکی زۆری گه‌نمی خراپدا گرتووه،‌ که‌ که‌ڕوو لێیداوه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قوم و چه‌ودا تێکه‌ڵ کرابوو، گه‌نمه‌کە ئاماده‌کرابوو بۆ هاڕین و دروستکردنی ئارد و پاشان دابه‌شکردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که‌دا.

ئاشکراشیکردووه‌: به‌ پێی ماده‌ی ٣٤١ی یاسایی سزادانی عێراقی، داده‌وه‌ری که‌رکوک بڕیاری داوه‌ به‌ ده‌ستگیرکردنی شه‌ش کارمه‌ندی سایلۆی که‌رکوک، که‌ به‌رپرس بوونه‌ له‌ کۆگاکانی سایلۆکه‌ و هه‌روه‌ها له‌ به‌شی تاقیگه‌ی تایبه‌ت به‌ گه‌نم.

 

 

ک.ک