لە هەولێر کاڵا تورکیییەکانی مارکێتێک دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمپانیاکان

خاوەنی مارکێتی لاس ٢٤ لە شاری هەولێر، سەرجەم کاڵا تورکییەکانی ناو مارکێتەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیاکان.


لەچوارچێوەی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکییدا، مارکێتی لاس٢٤ لە شاری هەولێر هەموو خۆراک و کاڵا تورکییەکانی گەراندەوە بۆ کۆمپانیاکان و بریاریدا بۆ هەتا هەتایە بایکۆتی کاڵای تورکیی بکات.

هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی لە باشوری کوردستان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەفراوان بووە و جگە لە کڕیاران، فرۆشیاران و بازرگانانیش بڕیاریانداوە بەشداربن لە هەڵمەتەکەدا.

ش.ف