لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێک بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت

لە پەرلەمانی ئەوروپا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسانی ناوداری جیهان، ڕێکخراو و پارتەکانی ئەوروپا، کۆنفرانسێک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت.


بڕیارە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئەم مانگە بە دەستپێشخەری پارتی کەسک، یەکڕێزی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی ئازادی و ماف و بە ئامادەبوونی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵات سوریا، کۆنفرانسێک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە بچێت.

کۆنفرانسەکە ڕۆژی چوارشەمە کاتژمێر ٠٤:٣٠ دەستپێدەکات و تا کاتژمێر٠٧:٣٠ بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی دووەمیشدا، کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی تا ٠٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە کۆنفرانسەکەدا، پەرلەمانتاران، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ئاکادیمیسیەن، نوێنەری ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسان و لێکۆڵەران وتاری خۆیان پێشکەش دەکەن.

 هاوکات جگە لە کەسانی ناوداری جیهان، پەرلەمانتارانی پارتی کەسک، یەکێتی چەپ، یەکڕێزی داهاتووی دیموکراتی و سۆسیالیزم و خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئامادەی کۆنفرانسەکە دەبن.

ب.ش