لە چالاکییەکی گیانبازیدا ٣٠ سەربازی تورک کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە چالاکییەکی فیدایی گەریلایەکیان لە ئاگری دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک، پێنج زرێپۆش تێکشکێندران و زیاتر لە ٣٠ سەرباز کوژران.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی فیدایی گەریلایەکیان بەناوی "سەما کۆچەر" لە سنووری بازێدی ئاگری دژی سوپای داگیرکەری تورک، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیی کە لە ئەیالەتی سەرحەد-دا بەردەوامە، ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە، کاتژمێری ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی، هەڤاڵمان "سەما کۆچەر" لە ناوچەی بازێدی ئاگری لە نزیک دەروازەی سنووری گوربولاک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک، لە بەرامبەر بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی، چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، هەڤاڵمان کۆچەر لەدژی هێزەکانی دوژمن شەڕی کرد، هێرشی کردە سەر پێنج زرێپۆش کە بۆ دەستێوەردان لە ناوچەکە هاتبوون و هەر پێنج ئۆتۆمبێلەکە و بۆری غازەکەشی تەقاندەوە و لەناویان برد، زیاتر لە ٣٠ سەرباز کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون، ئەو چالاکییە بۆ بیرهێنانەوەی هەڤاڵانی شەهیدمان، "عەلی پڵنگ، چیچەک بۆتان و دڵگەش بۆتان" ئەنجامدرا.

هەپەگە ناسنامەی ئەو شەهیدەشی بەمشێوەیە ئاشکرا کردووە:

ناوی کۆد: سەما کۆچەر

ناو و پاشناو: ڕەوشەن ئاشکارا

ناوی دایک و باوک: قودرەت - حوسنو

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

کات و شوێنێ شەهیدبوون: ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠- ئاگری

هەروەها هاتووە: هەڤاڵمان سەما کۆچەر ساڵی ١٩٩٥ لە سێرت لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو و زوو تێکۆشانی ئازادیی ناسی، ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلابوو، بە بوێری و خۆشەویستی جێی خۆی لەدڵی هاوڕێیانی کردبوەوە، بۆ تۆڵە کردنەوەی زۆڵمی سەر گەلەکەی دەژیا، لە بواری سەربازیی، ئایدۆلۆژیا و سیاسەتدا خۆی کردبووە جەنگاوەرێکی شۆڕشگێر و شارەزا و لە ئەرکە قورسەکاندا دەبووە هێزی چارەسەری و زۆرێک لە ئەرکە ستراتیژییەکانی سەرکەوتووانە بەجێ دەهێنا، بە جۆش و کەیفخۆشی ئافرینەریی ژیان و تێکۆشان لە چیاکانی کوردستاندا ژیا، بە دڵسۆزییەکی قووڵی هەڤاڵیەتی بووە هێمای ڕەنج و فیداکاری، هەر خولەکێکی جەنگاوەریی بە فیداییانە ژیا و لە هەموو هەلومەرجەکاندا لەدژی دوژمن شەڕی دەکرد، بۆ ئازادیی کوردستان بە تێگەیشتنێکی بەرز گورزێکی گەورەی لە دوژمن وەشاند.

لە کۆتاییشدا هاتوو: هەڤاڵمان سەما بە چالاکییە فیداییەکەی، بەشداری کاروانی شەهیدە نەمرەکان بوو، سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە میراتی تێکۆشانەکەی سەربخەین.

ک.س