مووچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم دابەش دەکات.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەش دەکرێت.

نزیکەی دوومانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەو مووچەیەشی، کە بڕیارە دابەش بکرێت، مووچی مانگی یەکی ئەمساڵە.

ش.ف