مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت

مووچەی مانگی یەکی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ١٨ و ١٧ی ئەم مانگە مووچەی مانگی یەکی سەرەتای ئەمساڵ دەدرێت بە وەزارەتی پەروەردە.

ڕۆژی ١٧ی ئایار مووچەی وەزارەتی پەروەردە/دەرەوەی شار و ١٨ی ئایار مووچەی وەزارەتی پەروەردە/ناو شار، دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەکاتێکدایە، کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی مامۆستا و فەرمانبەران زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری گرتووەتەوە و ناڕەزایی نیشان دەدەن لەوەی، کە لە مانگی شەش نزیک بووینەتەوە و تا ئێستا مووچەی مانگی یەک دابەش نەکراون.

ش.ف