مووچەی ١٨ وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچەی مانگی ئایاری سێ سەرۆکایەتییەکە و ١٨ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كات.


بەپێی خشتەیەک، کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵایکردووەتەوە، سبەینێ ئەم وەزارەت و دەستانە مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ وەردەگرن:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، ڕۆشنبیریی و لاوان، پشه‌سازیی و بازرگانی.

هەروەها ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ژینگه‌، ده‌ستپاكیی، وه‌به‌رهێنان،  ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێم، كۆمسیۆن، ده‌سته‌ی ژینگه‌، دیوانی چاودێریی دارایی، ده‌زگای گشتیی مین، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌رێم و حكومه‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ش.ف