مووچەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

دوای وەزارەتی تەندروستیی، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دادبەش دەکرێت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ مووچەی مانگی یەکی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

ڕۆژی دواتریش، مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ ی هێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم وەک یەکەم وەزارەت مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی وەرگرت.

ش.ف