مووچە دابەش دەکرێت

مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووریی خەرج دەکرێت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووریی خەرج دەکرێت.

پێشتر وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مووچە دابەشکردن ڕادەگیرێت، ئەمەش ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەی حکومەت و خودی وەزیری دارایی کرا.

 

ش.ف