ناوەندی کشتوکاڵ لە شەنگال دووبارە کرایەوە

ناوەندی کشتوکاڵ لە شەنگال دوای پێنج ساڵ دووبارە کرایەوە لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە و دەستی بە کارەکانی خۆی کردەوە.


ئەمڕۆ ناوەندی کشتوکاڵ لە شەنگال لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دووبارە کرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤وە بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە داخرابوو.

لە شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە، دامودەزگا حکومییەکانی حکومەتی عێراق داخران، ناوەندی کشتوکاڵیش یەکێک بوو لەو دەزگایانە.

هادی مەحلۆ، ئەندامی ناوەندی کشتوکاڵ لە شەنگال، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە پەیمانی خۆمان لەگەڵ جوتیارانی شەنگال بە پێی یاساکان نوێ دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: کە دەزگاکە بۆ یارمەرتی و کارئاسانی بۆ جوتیارانی شەنگال کراوەتەوە.

 

ک.ک