نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ٩ دیارییکرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئەیلول (٤٢) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەم مانگە دیاریكرا.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئەیلول بە ٤٢ دینار دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان ٢ هەزار بۆ ٣ هەزار دینار دەبێت.

هەروەها، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لەم مانگەدا، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر ١٠ پێش نیوەڕۆ بۆ ٢ی شەو لە ئامادەباشییدا دەبن، هەر كاتێك كارەبایی نیشتمانی بڕا پێویستە كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

جەختیش لەو خاڵە كراوەتەوە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

ش.ف