نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ته‌مموز دیارییكرا

لە شاری سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ته‌مموز لەنێوان (٨٥٠٠) بۆ (٩٥٠٠) دینار دەبێت.


له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی  قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیارییکرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی ته‌مموز (٣٩.٢٥) دینار دیاریی كراوە، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (٢٢٠) بۆ (٢٤٠) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (٨٥٠٠) بۆ (٩٥٠٠) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی هه‌شت (ئاب)، ڕاگەیەندرا، کە موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (١٠) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

 

ش.ف