نرخی نەوت بەرزبوویەوە

نرخی نەوت لەدوای کەمکردنەوەی هەناردەی وڵاتانەوە لە سەرەتای ئەم مانگە، بە ڕێژەی ٣٪ بەرزبووەتەوە، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکیش پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو نرخی هەر بەرمیلێک بگاتە زیاتر لە ٥٥ دۆلار.


بەپێی داتاکانی بلۆمبێرگ، نرخی نەوت لە دوای نزیکەی هەفتەیەک لە کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی وڵاتانەوە بە ڕێژەی ٣٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٧ دۆلار و ٢٠ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش گەیشتووەتە ٢٠ دۆلارو ٣٩ سەنت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی تا ساڵی ٢٠٢١ نرخی نەوتی خاوی برێنتی جیهانی بۆ زیاتر لە ٥٥ دۆلار بەرزدەبێتەوە، نرخی نەوتی تەکساسیش دەگاتە زیاتر لە ٥١ دۆلار.

مانگی ڕابردوو نرخی نەوتی تەکساک بۆ خوار سفر دابەزی، نرخی نەوتی خاویش دابەزی بۆ خوار ٢٠ دۆلار، ئەوەش وای لە وڵاتانی ئۆپێک و وڵاتانی وەبەرهێنەری دیکەی نەوت کرد نزیکەی ٩ ملیۆن هەناردەی نەوت کەم بکەنەوە تا ڕیگە بگرن لە دابەزینی زیاتری نرخەکە و نەمانی خواست لەسەری.

س.ح