نرخی نەوت نزمترین ئاستی لەچاو ١٧ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی ئاسیا هاڕەی کرد، ئەوەش لە دەرنجامی داڕمانی بازاڕی جیهانی و قەیرانی کۆرۆنا بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا.


نرخی نەوتی خاوی تەکساس لە ئەمریکا بە ڕێژەی ٥.٣٪ نرخەکەی لەدەستدا و نرخی بەرمیلێک کەمیکرد بۆ ٢٠ دۆلار، نەوتی برێنتی دەریای باکوریش بە ڕێژەی ٦.٥٪ دابەزی و بوو بە ٢٣ دۆلار، ئەوەش کەمترین نرخە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ کە تۆمار کراوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت تا ناوەڕاستی مانگی نیسان دۆخی ئابووریی وڵاتەکەی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەم قەیرانەدا شەڕی ئابووریی سعودیە و ڕوسیاش هێندەی تر دۆخەکەی بۆ ئەمریکا قوڵتر کردووەتەوە و بە تەواوی هەرەسیان بە نرخی نەوت هێناوە لە بازاڕەکانی جیهان.

 

ش.ف