نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب دیارییکرد

نرخی ئەمپێرێک كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە کاتژمێرێک-دا لە مانگی ئاب 39 دینار دەبێت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب بە (39) دینار دیاریكراوە، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (250) بۆ (265)  كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان نۆ هەزار و 750 بۆ 10هەزار و 500 دینار دەبێت، واتە نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، له‌ مانگی ئه‌یلول و له‌گه‌ڵ بڕانی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، هەروەها پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

ش.ف