نووسینگەیەکی دیکەی گەشتیاریی بایکۆتی تورکیای کرد

وەک هەڵوێستێکی نەتەوەیی، نووسینگەیەکی دیکەی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان، بایکۆتی گەشتی تورکیای کرد.


نووسینگەی ڤیزای هاویار لە شارۆچکەی چۆمان- سەر بە پارێزگای هەولێر، بڕیاریدا بە بلۆککردنی فۆرمی ڤیزای تورکیا و خستنە لیستی ڕەشی بلیتی گەشتی تورکیا.

خاوەنی نووسینگەکە ئاڵای تورکیای لەڕیزی ئاڵای وڵاتان لە نووسینەگەکەی لابرد.

ئەم هەڵوێستە دوای هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هاوڵاتیانی باشوری کوردستانەوە گیرایە بەر و لەچێوەی کەمپەینی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی و گەشت بۆ تورکیا ڕێکخراوە.

کەمپەینەکە ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت و بە دەیان کۆمپانیای گەشتیاریی و کاڵای جۆراوجۆر و نزیکەی ٢٠٠ هەزار هاوڵاتیی، تیایدا بەشدارن.

هەر بەهۆی کاریگەریی ئەو کەمپەینەوە، دونێ گەشتێکی سلێمانی- ئیستەنبوڵ هەڵوەشایە وە گەشتیاران ئامادەی گەشت بۆ تورکیا نەبوون.

ش.ف