هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە کرا

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هاوردەكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و جگەری مریشك لە وڵاتانی دەوروبەر قەدەغە دەکات و ڕایدەگەیەنن، لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانە لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.


ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا، بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیند و پەلەوەر  و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك لە دەرەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

لە خاڵێكی دیکەی بڕیارەكەدا، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی  ئاژەڵ و باڵندەی  جوانیی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان دراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا وەزارەتەکە قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکەی لە دەرەوە ڕاگەیاندبوو، بەڵام بەشێوازیی جیاجیا لە سنوورەکانەوە دەهێنرێنە هەرێمی کورستانەوە.

س.ح