"هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شکردنى مووچه‌ ده‌کرێت"

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه‌ و تێیدا باسى ئه‌وه‌ کرا، که‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌کرێت.


ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌ولێر کۆبوه‌وه‌ و تێیدا وه‌زیرى دارایی باسى ئه‌وه‌ى کرد، که‌ ئاماده‌کارییان کردوه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى ئازار بده‌نه‌ فه‌رمانبه‌ران.

ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجیی هه‌رێمی کوردستان خسته‌ڕوو، "ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ وه‌زاره‌ت هه‌موو ڕێکاره‌کانی گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕێکخستنی پرۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی داهات و چۆنیه‌تیی خه‌رجکردنی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ دووپات کرده‌وه‌ و ئاشکرای کرد هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی ده‌که‌ن".

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا حکومه‌تى هه‌رێم باسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٢ى ئایارى په‌رله‌مانی عێراق کرد و "هه‌روه‌ها تاوتوێی ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستانیش له‌ کۆتاییی مانگى ئه‌یلولی داهاتوودا کرد و دووپاتیان کرده‌وه‌، که‌ له‌گه‌ڵ کۆمسیۆن له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریکردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش".


ک.ک