هەرێم، لە ساڵێکدا بە بەهای نزیکەی ٣٠٠ ملیارد دینار گەندەڵیی هەبووە

دەستەی دەسپاکیی هەرێم ئاشکرای دەکات، کە لە ساڵی ڕابردوودا بە بەهای ٢٩٨ ملیارد و ٤٦٣ ملیۆن و ١٢٨ هەزار دینار گەندەڵییان تۆمارکردووە و لەو بڕەش تەنها پێنج ملیارد دینار و ٣٨١ ملیۆن دینار بووە.


ڕاپۆرتی ئاماری کار و چالاکییەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکانیش لە لەسێ پارێزگاکەی هەرێم بەهای گەندەڵی زیاتر لە ٢٧٥ ملیار دینار بووە ٢٩ بڕیاری دەستگیرکردنیش جێبەجێکراوە.

ئەمڕۆ لە  بەرێوبەرایەتی گشتیی دەستەی دەسپاکیی لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی بەسترا و ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ی دەستەکە خرایە ڕوو.

سەرخێڵ هاشم ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠١٨-دا کۆی گشتیی کەیسەکانی گەندەڵیی لەدادگا تایبەتمەندەکانی (کەتن-تاوان) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بریتی بووە ١٧٠ کەیس، کە ٧٦ کەیس لەهەولێر  و ٥٤ کەیس لەسلێمانی و ٤٠ کەیس لەدهۆک بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرجەمی ئەو کەیسانەی یەکلاکراونەتەوە ٣٣ کەیس بوون، کە ٢٠ کەیس ئازادکراون و ١٣ کەیسیش ئیدانە (سەپێندراو)بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامارەکانی بڕیاری دادوەری دەستگیرکردن و ئامادەکردن لەفەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بریتی بووە لە ١٩٧ بڕیاری دادوەریی و ١١١ بڕیار جێبەجێ کراوە ئەویش ٨٢ کەیس ئامادەبوون بووە و ٢٩ کەیسیش بڕیاری دەستگیرکردن بووە، هەروەها ٨٦ بڕیاریش جێبەجێ نەکراوە، کە ٥٨ بڕیاری ئامادەبوون بووە و ٢٨ بڕیاریش دەستگیرکردن بووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکیی لەبارەی بڕیاری پارەی گەڕێندراوە لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان وتی، بەهای گەندەڵی خەملێنراو لەهەولێر ٢٧٤ ملیارد و ٨٤٢ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٢٠٠ دینار بووە، کە سێ ملیارد دیناری گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و هیچ بڕە پارەیەکیش وەک دەستبەسەرگیراو لەژێر چاودێریی دادگادا نەماوە.

سەبارەت بەپارێزگای سلێمانییش بەهای گەندەڵیی بەمجۆرە دیاریی کرابوو: ٢٢ ملیارد و ٧٣٥ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ٩٤ دینار بەهای گەندەڵی خەملێنراو بووە، کە ١٧ ملیۆن و ٤٥ هەزار دینار پارەی دەست بەسەرداگیراو بووە(لەژێر جاودێریی داداگادابووە) ٢ ملیار و ٣٨١ ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بەهای گەڕێندراوە بووە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە پارێزگای دهۆک بەهای گەندەڵیی خەملێنراو بریتی بووە لە ٨٨٥ ملیۆن و ١٩٨ هەزار و ٥٥٧ دینار بووە، بەڵام بڕی دەستبەسەرداگیرا و بەهای گەڕێندراوە نەبووە لەو پارێزگایە.

بەوپێیەش کۆی گشتیی بەهای گەندەڵی خەمڵێندراو لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم بریتی بووە لە ٢٩٨ ملیارد و ٤٦٣ ملیۆن و ١٢٨ هەزار دینار و تەنها پێنج ملیارد دینار و ٣٨١ ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

ش.ف